بەغداد/INA نصار الحاج
پێشبینیکاری کەشناسی سادق عەتیەئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە کاتەکانی لووتکەی خۆڵبارینەکانی
ڕوونکردەوە لەشاری بەغداد.
عەتیە بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە زریانێکی خۆڵ سەرانسەری عێڕاق دەگرێتەوە کە کاریگەریەکەی ئەمڕۆ شەوی یەکشەم و ڕۆژی دووشەم دەبێت لەوانەشە تاکو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام بێت، مەودای بینینیش
کەم دەبێتەوە بۆکەمتر لەیەک کیلۆمەتر و ئاستەنگیش دێتە پێش هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان.
هەروەها وتی لووتکەی خۆڵبارینەکە کاتژمێر ٤ی کازێوەی دووشەممە دەست پێدەکات تاکو ١٠ی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ، واتە لەکاتی دەوامی فەرمیدا دەبێت و تۆزەکەش ڕۆژی سێشەممە دەدات لەکەمی.
ئاماژەشی بەوەکرد کە حکومەتی ناوەندی بەرپرسیارێتی ڕاگەیاندنی پشووکان دەگرێتە ئەستۆ، ئەمەو دەستەی کەشناسی پێشبینی کرد کە بەغداد و چەند پارێزگایەک ڕۆژی دووشەممە زریانێکی خۆڵبارین دەیانگرێتەوەودەبێتە هۆی نەهێشتنی مەودای بینین.