بەغداد/INA نور الزیدي
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەدڕۆ ڕۆژی یەکشەممە تیشکی خستەسەر کاریگەری قۆرت و چاڵگەکان لەسەر ڕەوشی هاتوچۆ و دروستکردنی قەرەباڵغیەکان لەسەر شەقامەکان هەروەها ڕەتی کردوە کە لە پێبژاردنەکان هچ سوودێک وەربگرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ
زیادالقیسی بەئاژانسێ هەواڵی عێڕاقی وت کەهۆکاری قەرەباڵغی شەقامەکان بۆ زۆربوونی ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە چونکە پێش ساڵی٢٠٠٣ تەنها ٢٥٠هەزار ئۆتۆمبێل لەعێڕاقدا هەبووە بەڵام ئێستا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بە حەوت ملیۆن مەزەندە دەکرێت. لەحاڵەتێکدا کە شەقامەکان فراوان نەکراون و هەروەک خۆیان ماون.
هەروەها وتی چاڵ وچۆڵ و داتەپینی شەقامەکان کاریگەریەکی گەورەی لەسەر جوڵەو هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان هەبووە و هەر چاڵێک چوار چرکە ئەتۆمبێلەکە دوادەخات.
وتیشی هۆکارەکانی قەرەباڵغیەکە لە لای ڕەسافە بۆ دیزاینی شەقامەکە دەگەڕێتەوە کەبەسیستەمی بەریتانی دیزاینکراوە بەشێوەیەک کە دابڕگەکان بەیەکەوەنووسێنراون کەچی لای کەرخ بەسیستەمی فەڕەنسی دیزاینکراوە کە دابڕگەکان واڵان تیایاندا وشەقامەکانیشیان پان وپۆڕن،ئەمەجگەلەوەی کەوەزارەتەکان زیاتر کەوتونەتە لای ڕەسافە و گەورەترین سەنتەری بازرگانیش دەکەوێتە ئەوێندەرێ لەلای شۆریجە کەڕەسافەیە ، جگەلەمانەش شۆفێرەکان پابەند نین بەڕانماییەکانی هاتوچۆ هێماکان کەئەمەش قرەباڵغی دروست دەکات .
القیسی وتی کە چوار تەوەری داهات لەبن دەستماندایە :تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و پێبژاردن و دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری مۆڵەتی رێگاوبانەکان و جەختیشی لەوەکردەوە کە داهاتەکان دەچنە خەزێنەی دەوڵەتەوە لەوەزارەتی دارایی ، وتیشی کە پشکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ وەزارەتی دارایی دیاریدەکات بەپێی بودجە بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیەک لە پێبژاردنەکان.