بەغداد/INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەدووتیرۆریستی کوشتووە لەباکووری دەریاچەی سەرسار.
هەروەها شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەک تەواوکاریەک بۆ ئۆپەراسیۆنی پێشگرتن کە لەباکووری دەریاچەی سەرسار ئەنجامدرا لەنزیک پردی السکریات کەبووەهۆی کوژرانی سێ ئەندامی داعش بە هێزی ئاسمانی بەفڕۆکەی جۆری سزنا کرفان هێزێکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە ئاراستەی شوێنەکەبوون و دوو تیرۆریستیان کوشت کە بۆتەقاندنەوە خۆیان ئامادەکردبوو،بەمشێوەیە ژمارەی ئەوتیرۆریستانەی کە کوژران ژمارەیان گەیشتە پێنج کەس.
هەروەها وتی ئەم هێزە ئەمنیە تونێلێکی گەورەی ئاشکراکرد کە چەک وتەقەمەنیەکی زۆری تیادابوو جگەلەوەش خانوویەکی دۆزیووەتەوە کە وە بارەگا بەکاریان دەهێنا ، ئاماژەشی بەوەکرد کەهێزەئەمنیەکان دەستیان بەسەر کیایەکدا گرت کە پڕبوو لە چەک و تەقێنەرەکان کەبۆتەقاندنەوە ئامادەکرابوون.