بەغداد/INA محهمهد تالبى
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆڕۆژی یەکشەممە ڕوونکردنەوەیەکی دا دەربارەی پشوودانی قوتابیان لەبەر خۆڵبارین.
بریکاری وەزارەتی پەروەردە فلاح القیسی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەی بەبەڕێوەبەرە گشتیەکان داوە لەمبارەیەوە لەسەرجەم پارێزگاکاندا ئەگەر خۆڵبارینێکی چڕ لەئاراداهەبێت ئەوا پارێزگار دەتوانێت پشوو ڕابگەیەنێت و تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی دواتر دوابخات.
ڕوونیشی کردەوە کە بڕیاری بەخشینی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرەگشتیەکان بۆ جیاوازی کاتەکانی ڕوودانی خۆڵبارینەکە دەگەڕێتەوە لە پارێزگاکاندا.
ئەمەو فەرمانگەی کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە کە شاری بەغداو چەند پارێزگایەک سبەی ڕۆژی دووشەممە خۆڵبارینێکی زۆر چڕ دەیانگرێتەوە بەشێوەیەک کەمەودای بینین ناهێڵێت.