بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی ٢١ تیرۆریستی لە چوار پارێزگا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی شانەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە دەگمەن بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش، بەپێی ڕەزامەندی دادوەری، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا كە بریتی بوو لە دەستگیركردنی شەش تیرۆریست لە پارێزگای نەینەوا.ئەوان لەناو كەرتی بەناو جەزیرە كاریان دەكرد،
جگە لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار كە پێنج تیرۆریستی لەخۆدەگرێت كە سەر بە كەرتی بەناو ئەنبارن و وەك مەفرەزەیەكی ئەمنی كاریان دەكرد.
لە درێژەی راگەیندراوەكەدا هاتووە، "لە سنووری پارێزگای دیالە چوار چەتەی تیرۆریستی دەستگیركران، كە دانیان بەوەدا ناوە كە پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە چەتەكانی داعش كردووە لە چیای حەمرین، ئەمە جگە لە دەستگیركردنی شەش تیرۆریست لە كەركوك كە لە چوارچێوەی ئەوەی بە دیوانی سەربازی ناسراوە كاردەكەن، لەنێویاندا سەركردەیەك". لە تیرۆریستی داعش كە بە ناسنامەیەكی ساختەوە هاتۆتە ناو پارێزگاكە و یەكێكە لەوانەی بەرپرسیارە لە تەقاندنەوەی بۆری نەوت.
ئاماژەی بەوەشدا كە "وتەی تۆمەتبارەكان بە شێوەیەكی پێویست وەرگیراوە و هەموویان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر بگرنەبەر".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە