هەولێر - INA
كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداریدەدات كە لە سبەینێ دووشەممەوە خۆڵبارین ڕوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لهراگهیندراوێكدا كه ئاژانسی ههواڵی عێراقی وهریگریتووه رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوە كاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لە سبەی دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەكەمان.
بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەپێی كەشناسی هۆكارەكەی ئەو ناسەقامگیرییەیە كە لە بەشێك لە باشوور و ڕۆژئاوای عێراق دروستبووە لەڕووی كەشوهەوا و خۆڵبارینی چڕ لەو ناوچانە.
كەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، خۆڵبارینەكە سبەینێ دووشەممە چڕ دەبێتەوە و خێرایی با زیاتر دەبێت، ئەمەش وادەكات خۆڵبارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازبێت، ڕۆژی سێشەممەش كاریگەرییەكەی بە ئاستێكی كەمتر بەردەوامدەبێت.
بەپێی پێشبینیی كەشناسی، لە پارێزگای دهۆك ئاستی خۆڵبارین كەمتردەبێت بەراورد بە ناوچەكانی دیكە.
ڕۆژی چوارشەممە كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە هەرێمی كوردستان كۆتاییدێت.