ئامانەی بەغدا: هەڵمەتێک بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵانی هەڕەمەکی دەستپێكرد

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئامینە سەلامی
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانی بەغدا هەڵمەتەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە قەسابیكردنی هەڕەمەکییەکان لە ناوچەكانی پایتەخت ڕاگەیاند، هاوکات ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی سه‌ربری بێ مۆڵەتەکان دیاری کرد.
    محەممەد روبەیعی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی ئەمانەی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "رێگریكردن لە سەربڕینی هەڕەمەكی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە، تا ئێستاش هەندێك بوار هەن كە تائێستا ئەم دۆسیەیە تیایدا چارەسەر نەكراوە". ، بە تایبەتی دەوروبەری بەغدا ئەو ناوچانەی کە دوورن لە ناوەندی پایتەختەوە."
    روبەیعی وتیشی " بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ڤێتێرنەری دەستكرا بەهلگرتنی ئەو شوێنانەی كە ئاژەڵی تێیدا بەخێودەكرێت و ژمارەیەکی زۆر لە شوێنی سەربڕینی هەڕەمەکی".
    هەروەها هیوای خواست کە "هەڵمەتی ڕێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو هەبێت کە تیایدا شێوازی سزادان و شێوازی بەدواداچوون لە لایەن پزیشکانی ڤێتێرنەری و لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بە هاوکاری ئەو هێزانەی بەرپرسن لەو ناوچانە، جێبەجێ بکرێت". ئەركی شارەوانی بەغدایه‌ بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا داكۆكی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی قەسابخانە هه‌ڕه‌مه‌كان ده‌كرێت و پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌غدا، كه‌ ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردووه‌ بۆ جوانكردنی به‌غدا .