وەزیری پیشمەرگە: دوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی و حكومەت ده‌كات رێگربن لە درۆستكردنی هێچ هێزێك لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمنی
  • 22-05-2022, 12:01
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران رێگری لە دروستبوونی هەر هێزێك بكەن كە لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت.
    شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی وتارێكیدا لە مەراسیمی دەرچوونی خولی ٦ی ئەفسەران و خولی ١٦ پێشمەرگە كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كرد ئاماژەی بەوەكردووە:" مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە و پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رێگە بە دروستكردنی هیچ هێزێك نەدەن لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ". هاوكات، وەزیری پێشمەرگە داوای لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد هاوكاریان بن لە دروستكردنی هێزێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ.