سەڵاحەدین...لە هێرشێكی ئاسمانیدا سێ تیرۆریست كوژران

ئەمنی
  • 22-05-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژرانی سێ تیرۆریستی لە میانەی هێرشێكی ئاسمانی لە ناچەكانی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    لە راگەیندراوێكی شانەكەدا، كە بؤ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێدراوە، ئاماژە بەوە كراوە كە "لە درێژەی رێبازی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە لە گرۆپی تیرۆریستیی داعش، هێزە ئەمنییەكان، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەردەوامن لە لێدانی و لە ناوبردنی ئەو گرۆپانە". و ئەركە چالاكەكان، و بەپێی زانیاری هەواڵگری لە شانەی ئامانجداری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین: مەفرەزەیەكی تیرۆریستی بینرا كە بەلێخوڕنی ئۆتۆمبێلێكی پیكاپ بوو. فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانی ئەم زانیارییە پشتڕاستكراوەیان پێدرا ، كە لە بەرامبەردا دوو هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەوە مەفرەزە لە باكووری دەریاچەی سەرسار لە نزیك پردی سوكاریات ئەنجامدا، كە بووە هۆی كوژرانی دوو تیرۆریستی داعش."
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "هێزێكی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەركێك لە بیابانی سەرسار دەستیپێكرد، فڕۆكەوانیی هێزی ئاسمانی هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداوە كە لە ئەنجامدا سێی تیرۆرسیتی سەر بەگرۆپی داعش كوژراون.
     ئاماژەی بەوەشكردووە، "هێزە ئەمنییەكان ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری كیایان دۆزیوەتەوە كە مادەی تەقەمەنی هەڵگرتبوو".