بەغدا- INA
دەسەڵاتدارانی كەنەدا كوژرانی چوار كەسیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند لە ئەنجامی زریانە بەهێزە كە هەروەها نزیكەی ٩٠٠ هەزار ماڵ لە هەرێمەكانی ئۆنتاریۆ و كیوبیك لە كارەبا بێبەش كرد.
پۆلیسی ئۆنتاریۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووه، لە ئەنجامی زریانێكی بەهێز لە هاویندا سێ كەس كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربوون.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، لە شاری برانت لە باشووری شاری تۆرۆنتۆ دارێك لەسەر ترێلەكەی كەوتووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە.
هەر لەم ناوچەیەدا ژنێكی تەمەن ٧٠ ساڵ، كە لە كاتی زریانەكەدا بە پێ دەڕۆیشت، بەهۆی كەوتنی دارێكەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی هەمان سەرچاوە.
لە باكووریش لە ئۆتاوای پایتەختی فیدراڵی، كەسێك بەهۆی هەورە تریشقە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێكی ڕادیۆی كەنەدا، بە پشتبەستن بە پۆلیسی ناوچەكە، بەهۆی زریانەكەوە، لە ڕووبارێكدا كە ئۆتاوا لە گاتینیۆ لە كیوبیك جیادەكاتەوە، بەلەمێك وەرگەڕاوە ژنێكی تەمەن پەنجا ساڵان خنكاوه.
جگە لەوەش نزیكەی ٩٠٠ هەزار ماڵ لە ڕۆژهەڵاتی كەنەدا ئێوارەی شەممە بەهۆی زریانەكانەوە بێ كارەبا بوون.