لە بەغدا 13 كەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەك و مادەی هۆشبەر دەستگیركران

ئەمنی
  • 21-05-2022, 22:14
  • +A -A

    بەغدا   -  INA    
    ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی 13 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەك و مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە :  كە هێزێك لە لیوای كۆماندۆكان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، كە زانیاری هەواڵگری پێ سپێردراوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرماندەیی هەواڵگری و ئەمنی ئاژانسەكان، دەزگای هەواڵگری و بەشێك لە لیوای 44، فیرقەی یازدەهەمی پیادە، دەستیان كرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان.وە پشكنینێك لەناو گەڕەكی ئەلباساتین.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووەتە هۆی دەستگیركردنی (13) تۆمەتبار بە هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت، لەنێویاندا 5 تۆمەتبار بەپێی ماددەی (32/ ماددە هۆشبەرەكان)، ئاماژەی بەوەشكردووە،دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیراوە كە لەبەردەستیاندا بووە، جگە لە ئامێرەكانی بەكارهێنانیان، و 3 تەرازووی ئەلیكترۆنی، جگە لە 14 تفەنگ و 14 دەمانچە و تەقەمەنی بێ مۆڵەت.