نەینەوا - INA
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند دوای پووچەڵكردنەوەی هەڵاتنی تیرۆریست لە میانی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی خۆی لە ڕۆژئاوای نەینەوا.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ( INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئۆپەراسیۆنێكی بوێرانە كە تایبەتمەندە بە كاردانەوەی خێرا بە پشتبەستن بە زانیاری دروستی فیرقەی هەواڵگری فیرقەی 15 ئەنجامدراوە، كە بوونی یەكێك لە تیرۆریستان پشتڕاست كراوەتەوە، لە ماڵەكەی خۆی لە ناحیەی تل عەبتا لە ڕۆژئاوای نەینەوا و لە ژێر رۆشنایی ئەوە و بە هاوكاری لەگەڵ هەواڵگری فەوجی سێی لیوای 21ی پیادە، و هێزێك لە فەوجەكە، ماڵەكەی ئەو تیرۆریستە كە هەوڵیدا هەڵبێت گەمارۆدرا، و توانیان دەستگیری بكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئەو تیرۆریستە یەكێكە لەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە لە بنەڕەتدا دوای تەواوكردنی رێوشوێنە پێویستەكانی دژ بە لایەنی داواكراو رادەستی لایەنی داواكراو كراوە.