هه‌ولێرـ INAـ عوسمان باشقالی
به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند له‌بۆردومانی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌كانی توركیا پێنچ كه‌س شه‌هیدكراون.
هێمن به‌هجه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئاغجه‌له‌ر به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌یانی فرۆكه‌كانی بێ فرۆكه‌وانی توركیا له‌ئاسمانی ناحیه‌كه‌مان ده‌سورانه‌وه ودواتر له‌نزیكی گوندی تووته‌قه‌ڵ ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری پیكئاپ كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامی پێنچ كه‌س له‌ناو ئه‌و ۆتۆمۆبێله‌دا بوون شه‌هیدكران كه‌یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گونده‌كه‌یه ویه‌كێكی دیكه‌ش خه‌ڵكی گوندیه به‌ڵام سێی تر به‌هۆی سوتانیه‌وه ته‌رمه‌كانیان نه‌سراون و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.
سه‌باره‌ت به‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان" PKK" له‌م ناوچه‌یه هێمن به‌هجه‌ت وتی" بوونیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رێگه‌پێنه‌دراوه و تائێستاش شوێنیان له‌لایی ئێمه دیار نه‌بووه وهیچ باره‌گایه‌كی ره‌سمی و ئاشكراشیان له‌م ناوچه‌یه نییه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند بۆ جاری دووه‌مه توركیا ناوچه‌ی ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر به‌فرۆكه بكاته ئامانج كه یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2016 وه بو.
جێگای ئاماژه پێكردنه هه‌ر ئه‌مڕۆ فرۆكه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خموریان بۆردومانكرد و له‌ئه‌نجامیدا كه‌سێكی ناو كه‌مپه‌كه برینداربوو.