تەندروستی : ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 96 حاڵەت زیادیكردووە

ناوخۆ
  • 21-05-2022, 21:58
  • +A -A

    بەغدا  INA - 
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون لە وڵاتدا بۆ 96 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە، سەیف ئەلبەدر، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز رایگەیاند، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" دواین ئامار لە سەنتەری نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان لە تەندروستی گشتی گەیشتۆتە 96 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون لە ماوەی ساڵەكەدا پشتڕاستكراونەتەوە  لەماوەی ساڵی 2022.
    ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشكردووە كۆی گشتی ئەو تووشبوانە، لەنێویاندا لانیكەم 18 كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە نیوەی ئەو تووشبوانە چاكبوونەتەوە، جەختیشیكردەوە زیادبوونی تووشبوەكان لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو ڕوونە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە نەخۆشییەكە نوێ نییە، بەڵكو لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردووەوە بەردەوام هەبووە، واتە نیو سەدە پێش ئێستا، بەڵام چەند ساڵ جارێك ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان زیاد دەكات، ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ڕابردوودا هەروەها زیادبوونی ڕێژەیی هەبووە، بەڵام لە ساڵی ئێستادا ڕوونتر بوو، بەپێی ئامارەكان كە لە ماوەی یەك مانگدا تۆماركراون.
    جەختیشی كردەوە ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربڕین و لەوەڕاندنی هەڕەمەكی هێشتا لە خوار ئاستی پێویستەوەیە ، پێویستە جددیتر بێت، ئاماژەی بەوەشدا كە وەزارەتی تەندروستی نیگەرانە لە پێشوەختە دەستنیشانكردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی تاقیگەی تەندروستیی ناوەندییەوە، لەكاتێكدا بەرپرسیارێتیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكە بەرپرسیارێتییەكی هاوبەش و هاودەنگییە.
    ڕوونیشی كردەوە نەخۆشییە هاوبەشە باوەكانی نێوان مرۆڤـ و ئاژەڵ و پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاژەڵە تووشبووانە یان ئەو مێرووەی كە تای خوێنبەربوون دەگوازێتەوە كە بە مێرووی مەیمون ناسراوە ، لایەنی پەیوەندیدار لە پلەی یەكەمدا وەزارەتی كشتوكاڵە.
    جەختیشی لەوە كردەوە پێویستی ڕێگریكردن لە سەربڕینی بێ جیاوازی و گواستنەوەی نایاسایی ئاژەڵەكان، و لێپرسینەوە لە قەسابەكانی سەرپێچیكار، نەك تەنها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بەڵكو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باقی نەخۆشییە باوەكانیش.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : رۆڵی وەزارەتی تەندروستی دۆزینەوەی حاڵەتەكانی توشبوونە بەتایبەتی كە ژمارەیەك حاڵەتی دیكەی گومانلێكراو هەیە، جەختیشی لەوە كردەوە كە تا ئێستا هیچ چارەسەر و ڤاكسینێكی راستەوخۆ بۆ مرۆڤ ـ یان ئاژەڵ نییە، كە تێیدا چاك ببنەوە، بە دۆزینەوەی هەوكردنەكە لە قۆناغێكی سەرەتایی پێش ئەوەی نەخۆشییەكە بگاتە حاڵەتی خوێنبەربوونی ژێر پێست، هەروەها گرنگی هۆشیاری و پەروەردەكردن.