ئەنبار - INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەناو بردنی ئەندامێكی چەتەی تیرۆریستی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار راگەیاند.
راگەیاندنی حەشد ڕایانگەیاند، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، كە هێزێك لە هەواڵگری لیوای 27ی حەشدی شەعبی توانیویەتی یەكێك لە پاشماوەكانی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستگیر بكات .
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئەمە لە كاتی بۆسەیەكی چۆنایەتیدا هاتووە بەپێی زانیاری دروست، كە هێزەكە توانیویەتی ئەو تیرۆریستە داعش بە ناوی مستەفا عەدنان مەتەر صالح ئەلعوبەیدی بە نازناوی (ئەبو ویسام) لە ناوچەی ئەلبو خەلیفە كە دەكەوێتە ناوچەی گەرمەی پارێزگای ئەنبار دەستگیربكات، جەختی لەوە كردەوە كە ئەو ڕێوشوێنی بنەڕەتی دژی دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر.