له‌كه‌ربه‌لا سەرۆكی دەستەی حەشد باس له‌ گرنگی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ سەقامگیری دەكات

ئەمنی
  • 21-05-2022, 20:15
  • +A -A

    كەربەلا INA - 
    ئەمڕۆ شەممە، فالح ئەلفەیاز سه‌رۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز كۆبوونەوەیەكی سازكرد.
    میدیای حەشد، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح ئەلفەیاز،ئەمڕۆ شەممە،بەسەرۆكایەتی شاندێكی دەستەكە گەیشتە پارێزگای كەربەلای پیرۆز.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە میانی سەردانەكەدا، ئەلفەیاز كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا كە فەرماندەی لیواكان و فەوجەكان و بەشەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست لەخۆی گرتبوو،
    هه‌روه‌ها وتی : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی لە رووی بەرپرسیارێتی و جەختكردنەوەی بەردەوام لەسەر ئامادەكاری ته‌واو بۆ پاراستنی ئەمنی و سەقامگیری كرده‌وه‌.
    ئاماژەی بەوەشكردووە دیارترین پێداویستی و تەحەدیاتەكانی بەردەم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست بۆ حەشدی شەعبی دەستنیشانكران، و چۆنیه‌تی دابینكردنیان ئه‌م پێداویستیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.