بەغدا –INA -
ئەمڕۆ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پرسنامهیهك بهبۆنهی كۆچی دوایی شاعیر مزەفەر ئەلنەواب راگهیاند.
باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،کەوتوە رایگەیاند : پرسە وسەرەخۆشی خۆمان بە بوونەی كۆچی دوایی شاعیری دیاری عێراقی مزەفەر ئەلنەواب رادهگهینین، ئاماژەی بەوەشكرد شیعرەكانی ئەلنەواب دەنگێك به هیواكانی بێشوماری عێراقییەكان و كەسانی دیكە لە سەرانسەری جیهان دا، كە میراتهكهی لە شیعرەكانیدا بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە،ئێمە بهشدارین لهغهم وماتهمینی گەلی عێراقی ، نزاكانمان بۆ خانەوادەكەی و ئازیزانی.