بەغدا INA -
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە هەڵمەتی گەشەپێدان سەرجەم كەرتەكانی شاری سەدر دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی خۆی، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە زاملی گەشتێكی مەیدانی بۆ ژمارەیەك كەرتی شاری سەدر ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بە خودی خۆی سەرپەرشتی هەڵمەتەكە بكات بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی.
زاملی لە قۆناغەكانی قیرتاوكردنی ڕێگاوبانەكان، پڕكردنەوەی چاڵەكان، و لابردنی داروپەردووەكان، لە ژمارەیەك كەرتدا ئاگاداركرایەوە، جەختی لەوە كردەوە كە هەڵمەتە گەورەكە بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانی ژێرخانی سەرجەم كەرتەكانی شاری سەدر دەگرێتەوە، و ئامانجی گۆڕینی ئەو تێكچوونی واقیعی خزمەتگوزاری تێیدایە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژێرخانی خۆی، بۆ دابینكردنی هەموو ئەوەی خەڵكی شەرەفمەندی شارەكە شایەنیەتی.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە زاملی لە میانی گەشتە مەیدانییەكەیدا، لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتی بۆ گوێگرتن لە نیگەرانی و كێشە و داواكارییەكانیان، پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ بەدواداچوونیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بە زووترین كات تەواویان بكات.