فیكەی عێراقی كۆنترۆڵی دوو یاری باسكە دەكات لە بەیروت

وەرزش
  • 21-05-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، یەكێتی باسكەی عێراق هەڵبژاردنی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراقی، ئەحمەد ئەلشوەیلی، وەك ناوبژیوان بۆ دوو یاری لە بەیروت راگەیاند.
    فیدراسیۆنی باسكەی عێراق ، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  گەیشتووە، رایگەیاندووە : فیدراسیۆنی تۆپی باسكە لە ئاسیا، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراقی، ئەحمەد ئەلشوەیلی، كاندید كردووە، بۆ ئەوەی ببێتە دادوەر بۆ یاری  لوبنان و ئێران لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا لە رێكەوتی  7-1-2022،هەروەها  یاری نێوان لوبنان و سعودیەی بەهەمان شێوە  ئەلشوەیلییان سپاردووە وەك داوەری یارییەكە لە رێكەوتی 4-7-2022.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە هەڵبژاردنی ئەلشوەیلی دوای ئەوە هات كە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی و ئاسیا بەدواداچوونیان بۆ ئەو ئاستە كرد كە لەبۆنەنێودەوڵەتی و ناوخۆییدا دەیخاتەڕوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە ئەحمەد ئەلشوەیلی بە یەكێك لە باشترین ناوبژیوانانی ئاسیا دادەنرێت بەهۆی دەستپاكی بەرزی لە سەركردایەتیكردنی یارییە گرنگەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.