بەغدا – ا ه ع بانكی رافیدەین، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند دەستیانكردووە بە دابەشكردنی سلفەیەك كە بەڕەكەی سێ ملیۆن دینارە بەسەر كرێكارانی خانەنشین و ئەوانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە. نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بریاریانداوە دەست بە دابەشكردنی سلفەیەك بكەن بەبڕی سێ ملیۆن دینار بەسەر كرێكارانی خانەنشین و ئەوانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، وتیشی ئەو كرێكارە خانەنشینانەی كە سلفەكە دەیانگرێتەوە ژمارەیان نزیكەی 17 هەزار كەسە ئەو كرێكارانەش كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 250 هەزار كەس. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتوو سلفەكە لەرێی كارتی ئەلكترۆنی و بەبێ بوونی كەفیل دابەشدەكرێت.