بەغدا INA -
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی بیست و شەشەمین دانیشتنی خۆیدا كە لە تونس بەڕێوەچوو، ڕێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (ئەلێكسۆ) بە میدالی زێڕ ڕێزی لە وەزارەتی پەروەردە گرت.
وە وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : سكرتێری گشتی لیژنەی نیشتمانیی عێراق بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست، عەلا عەبد عودە ئەلوائیلی، بەشداری لە كۆنفرانسی گشتی ڕێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (ئەلێكسۆ) كرد.
ئەلوائیلی روونیكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە، كە لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا راپۆرتی بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە لەبارەی جێبەجێكردنی بەرنامە و چالاكییەكان و راپۆرتی قودس و بارودۆخی پەروەردەیی و رۆشنبیری و زانستی لە فەلەستین لەخۆ گرتبوو، و ڕەشنووسی پلانی عەرەبی بۆ پەروەردە لە حاڵەتە نائاساییەكان و قەیرانەكاندا، هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتە داراییەكان كە بریتین لە پەسەندكردنی حیسابی كۆتایی بۆ ئیدارەی گشتی و ناوەندە دەرەكییەكان و سندوقە تایبەتەكان، و ڕەشنووسی بودجەی سەنتەری عەرەبی بۆ بەعەرەبكردن، وەرگێڕان، نووسین و بڵاوكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەنجومەنی كارگێڕی دەسەڵاتی پێدراوە بۆ پەسەندكردنی پلانی ستراتیژی بۆ كۆمپانیاكان، هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی خۆپارەندكردنی رێكخراوەكە، بەرزكردنەوەی رۆڵی راگەیاندن و بازاڕكردنی رێكخراوەكە، هەروەها شوێنە بەتاڵەكانی ناو رێكخراوەكە، دامەزراندنی بەڕێوەبەری ئیدارەی بەشی پەروەردە، جۆری دووەم بە پلەی بەرێوەبری یەكەم،دامەزراندنی بەڕێوەبەری بەشی زانست و توێژینەوەی زانستی جۆری دووەم، بە پلەی بەڕێوەبەری یەكەم دیاری بكات
شایانی باسە ڕێكخراوی عەرەبی (ئەلێكسۆ) بە میدالی زێڕی وەزارەتی پەروەردە رخەڵاتكرد بەهۆی ئەنجامدانی ئەو چالاكی و بۆنە و كۆنفرانسە و ئەنجوومەنە جێبەجێكارانەی كە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ڕێكخراوەكەوە ڕێكخرابوو.