حەلبوسی ناڕەزای دەربڕیوە لەسەر ناوهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەی عەرەبیدا

سیاسی
  • 21-05-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغداINA  - 
    ئەمڕۆ شەممە، محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان ناڕەزایەتی خۆی لەسەر بەیاننامەی كۆتایی كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانانی عەرەبی لە ناوهێنانی ناوی دەوڵەتی ئیسرائیل دەربڕی.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە، ڕاگەیاندوو سەرۆكی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی، ناڕەزایی خۆی دەربریوە بۆ ناوهێنانی ناوی (دەوڵەتی ئیسرائیل) لە بەیاننامەی كۆتاییدا.
    ئەلحەلبوسی جەختی كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە گۆڕینی وەسفەكە (بە قەوارەی ئیسرائیلی داگیركراو)، لە میانی كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانانی عەرەبی سەبارەت بە دۆخی قودسی داگیركراو، كە لە ئێستادا لە قاهیرەی پایتەخت بەڕێوەدەچێت لە كۆماری عەرەبی میسر،ناوبراو جەختی كردەوە : ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەروبەندی  دەركردنی یاسایەكە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایونی قەدەغە دەكات.