كەربەلا - INA- عەباس ئەلرحیمی
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی كارەبا پشتڕاستی كردەوە كە بەشەمافەكانی گازی ئێران لە كۆتایی ئەم مانگەدا خەرج دەكرێت و ئاماژەی بە ئامادەكردنی پلانێكی تەكنیكی كورت لە ئامادەكاری بۆ هاوین كرد.
عادل كەریم وەزیری كارەبا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری كەربەلا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە وێ ئامادە بوو:وەزارەتی كارەبا هەرچی دەكرێت هەوڵی داوە بۆ ئەم هاوینە خۆی ئامادە بكات و ئامادە كردووە پلانی تەكنیكی لە باكووری عێراقەوە بۆ باشووری عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكە نزیكە لە تەواو کردنی ئامادەکاری بۆ هاوین،بەئومێدین ئەم هاوینە لە باشتربێت،بەهۆی ئامادەكاری پێشوەختە و رێكارەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتدا.
كەریم ئاماژەی بەوەدا كە سەردانەكەی بۆ پارێزگا كەربەلا و سەردانەكانی دیكەی بەرنامە بۆ داڕێژراوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان و وێستگەكانی كارەبا و وێستگە لاوەكییەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی دابەشكردن دێن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە پێداچوونەوە بە ئامادەكارییەكانی ئەو وێستگانە بكەن بۆ كاركردن، ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ وێستگەی گەرمی موسەیب، جەختی لەسەر زیادكردنی دوو یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە، وێستگەكە توانای توانای 230 بۆ 270 مێگاوات دەبێت بۆ هەر یەكێكیان، یەكەمیان كەوتۆتە خزمەتەوە، دووەمیان دەچێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە .
كەریم ئاماژەی بەوەشكرد كارەكانی وەزارەت لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە پارێزگای كەربەلا بەردەوامە، و نزیكەی دە پرۆژەی ستراتیژی لە بواری وێستگە گەورەكان و هێڵی گواستنەوەی كارەبا و شانزە بنكەی لاوەكی تەواو كراون، ئاماژەی بەوەدا كە ئەم پڕۆژانە كاریگەرییەكی زۆر گەورەیان هەیە لەسەر ئامێرەكانی پارێزگاكە،سەبارەت بە وزەی خۆر، كەریم وتی: وەزارەت دەستی كردووە بە كاركردن لەسەر ئەو وێستگەیەی ئێستا كە توانای 300 مێگاواتی هەیە، هەروەها ڕێككەوتین لەسەر زیادكردنی وێستگەیەكی دیكە بە توانای زیادەی 200 مێگاوات بۆ كەربەلا، دوای ئەوەی پارێزگاری كەربەلا بەڵێنیدا بۆ دابینكردنی پارچە زەوییەك بۆ پڕۆژەكە، وە ئاماژەی بەوەشكرد،پرۆژەی ستراتیژی گەورە لە كەربەلا هەیە، كە كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر پارێزگا و سیستەمی كارەبای ئێستا هەیە، جگە لە فراوانكردنی وێستگەی ئەلحەیدەریە، هەروەها فراوانكردنیش كە لە ئەلحەیدەرە روودەدات ، هەروەها فراوانكردنیش لە وێستگەی موسەیەب روودەدات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی فوراتی ناوەڕاست گفتوگۆمان كرد، دوو یەكە كارەباییمان زیادكرد، كە هەر یەكەیەكیان توانای 600 مێگاواتیان هەیە.
سەبارەت بە گازی ئێران، وەزیری كارەبا ڕوونی كردەوە: لەگەڵ حكومەت ڕێككەوتین لەسەر خەرجكردنی بەشەمافەكان بە لایەنی ئێرانی، منیش سەردانی ئێرانم كرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران ڕێككەوتین پێش كۆتایی مانگ بەشە مافەكان خەرج بكەین.
لە كۆتاییدا وتی: هاوینی ئەمساڵ باشتر دەبێت لە هاوینی ڕابردوو، بەهۆی ئەو ڕێكار و چاككردنەوە كە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمپانیاكان ئەنجاممان داوە.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت