بەغداد_INA_نەسار ئەلحاج
لیژنەی وزەی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند دەستی کردوە بە ئامادەکارییەکانی دابینکردنی کارەبا بۆ وەرزی هاویندا؛ و سێ هۆکار دەست نیشان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی وزە لە عێراق.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە داخل رازی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رایگەیاند : وەزارەتی کارەبا ئامادەکارییەکانی بۆ هاوینی ئەمساڵ تەواوکردووەوە؛ هەروەها کاری جا کردنەوەش لە هەموو پاروێستگەکانی کارەبا تەواوکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو : "ڕێکەوتنێک هەیە لەگەڵ ئێران کە بەردەوامبوو دابینکردنی گاز بۆ عێراق لەخۆ دەگرێت و بەم دواییانە عادل کەریم وەزیری کارەبا سەردانی ئێرانی کردووە بۆ هەمان مەبەست " ئەوەشی وت" وەزارەتی کارەبا زیاتر لە یەک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا لێهاتووەکان ئەنجام داوە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک
دیاریش کرد : "پرسی کۆتایهێنان بە قەیرانی کارەبا لە عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت و تەرخانکردنی بودجەی پێویست لە ساڵانی داهاتوودا"