بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی لەپێشوازی تەرمی شاعیری گەورە مزەفەر نەواب بوو، لە كاتێكدا مەراسیمی پێشوازی بە فەرمی دەستی پێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA): رایگەیاند : كازمی سەرکردایەتی پێشوازییانی تەرمی شاعیری مزەفەر نەواب بوو، ئاماژەی بەوەدا كە مەراسیمی پێشوازی فەرمی بۆ تەرمی نەواب بە ئامادەبوونی جەماوەری و فەرمی دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ شەممە تەرمی شاعیری گەورە مزەفەر ئەلنەواب لە شاری شارقەی ئیماراتەوە گەیشتە نیشتمان.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، ئاڕاستەی گواستنەوەی تەرمی شاعیر موزەفەر نەواب لەڕێگەی فڕۆكەیەكی سەرۆكایەتییەوە بۆ نیشتمان كرد. لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنەكەیەوە دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە : مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنمایی گواستنەوەی تەرمی شاعیری گەورەی عێراقی مزەفەر ئەلنەواب بە فڕۆكەی سەرۆكایەتی كردووە، بۆ ئەوەی لە زێدی خۆی بەخاك بسپێردرێت.