ئەفسەرێكی دەزگا ئەمنی بە تۆمەتی گەندەڵی به‌ 15 ساڵ زبیندانیكرا

ناوخۆ
  • 21-05-2022, 13:42
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی بڕیارێكی ئامادەبووی لە دژی ئەفسەرێك لە یەكێك لە دەزگا ئەمنییەكان راگه‌یاند له‌دژی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی. ك
    لە راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  وه‌ریگرتووه‌ هاتووه‌ : بەشی لێكۆڵینەوەی لە دەستەكە، وێڕای قسەكردن لەسەر وردەكاریی ئەو دۆسیەیە كە لێكۆڵینەوەی بۆ كردووە دواتر  رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراووە، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە دادگای تاوانەكانی كەرخ/ دەستەی سێیەم، بڕیارێكی دەركردبوو بە ئامادەبوون، له‌دژی (ئەفسەرێكی كارگێڕی) لە دەزگای دژە تیرۆر، كه‌ دەبێت بۆ ماوەی (15) ساڵ زیندانی بكرێت.
    ئەو ڕوونی كردەوە كە ئه‌و بڕیاره‌ی لە دژی سزادراوەكە لەسەر بنەمای مادەی (316) لە یاسای سزادان بووە، ئاماژەی بەوەشدا كە ساختەكاری ئەنجام داوە و تەرخانكردنی مەترسی ئەمنی بۆ (قوتابخانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر)ی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گەندەڵی كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد دادگا دوای پێداچونەوە بە بەڵگەكانی كە لەم دۆسیە دەستی كەوتووە ، گەیشتووەتە بروای تەواو لە كەمتەرخەمی تاوانبار، و بڕیاریدا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی (15) ساڵ، بە پشتبەستن بە مەرجەكانی مادەی بڕیارەكە.
    لە یازدەی نیسانی ڕابردوو دەستەكە بڕیارێكی بۆ زیندانیكردنی بەڕێوەبەری گشتی لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاندبوو؛ بە بیانوی ئاگادارنەكردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بوونی یەكێك لە تۆمەتبارەكان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (316) لە یاسای سزادان لە ماڵەكەی.