بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی"حەسەن نازم"وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ، شوێنێکی پێشنیارکراوی بۆ ناشتنی تەرمی شاعیر "موزەفەر ئەلنەواب " کە دەستنیشان کراوە ئاشکرایکرد ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ پرسەکەی رێکدەخرێت.
"نازم" لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە نیوز ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدوا داچونی بۆ کردوە ، سەرەخۆشی خۆی لە هەموو عێراقییەکان کرد ، بەتایبەتی شاعیران و رۆشنبیران، بۆ لەدەستدانی کەسێکی باڵا لە شیعر.
ھەروەک وتی ئەمڕۆ ئێمە شاعیرێکی ناوازەمان لەدەستدا، شاعیرێک کەخۆشەویستی شۆڕشگێڕان و ئەوانەی بەرەنگاری ستەم و گۆشەگیری دەبونەوە.
ھەروەک وتیشی"ئەلنواب" شاعیرێکی ناوازە بوو لە کولتوری ئەدەبی عێراقی و عەرەبیدا کە دووبارە نابێتەوە، کە تا دوا هەناسەی ژیانی بەرەنگاری ستەمکاری بوویەوە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە "کوالێتی شیعری "ئەلنوب" لەلایەن پسپۆڕان و خەڵکی ئاسایی و زمانی کلاسیک و ئاخاوتنیش تێدەگەیشتن و شارەزای دەبون ، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و شیعرەکانیش لە نێوماندا بە نەمر دەمێننەوە."
وەزیری رۆشنبیری وتیشی "پرسەیەکی فەرمی بۆ بەڕێوەدەچێت ، کە وەزارەتی رۆشنبیری لە ئێستاوە پلان دادەڕێژێت و لە پرۆسەی ئامادەکاریدایە بۆ دانانی بەرنامە بۆ چۆنیەتی بەڕێوە چونی پرسەکەی کە بەم نزیکانە کاتی مەڕاسیمەکەی رادەگەیەنرێت.
ئاماژهی بهوهشدا "وهزارهتی رۆشنبیری له حكومهتی ئێستادا پلانی ههیه بۆ بڵاوكردنهوهی بەرھی کۆکراوەی شاعێرانی عێراقی بەناوی چاوی شعری عێراقی ، کەلە بەرھەمەکانی شاعیر ئهلجەواهیری دهستمان پێكرد، کە تائێستا وهزارهت 6 بهرگی شاعیرهكهی بڵاوكردهوه، دواتریش بەرهەمە تەواوەکانی شاعیر حەبووبی و لامیعە عەباس و شاعیرانی دیکە. ھەروەک وەزارەت بەردەوام دەبێت لە بڵاوکردنەوەی چاوی شیعری عێراقی، لەنێویاندا شیعرەکانی شاعێری نەمر "موزەفەر ئەلنەواب"
ئاشکراشیکرد کە ڕاسپێردراوانی وەزارەتەکەی کۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی بیرۆکە بۆ هەڵبژاردنی شوێنێک بۆ گۆڕەکەی، و پێشنیارێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە هەیە کە شاعیر لە ئەلقیشلە لەسەر ڕووباری دیجلە لە نزیک شەقامی موتەنەبی بنێژرێت.
شایانی باسە ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی رۆشنبیری کۆچی دوایی شاعیری گەورە موزەفەر ئەلنەواب لە ئیمارات راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە "عارف ئەلسەعدی"بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری رۆشنبیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "ئەلنواب" لە نەخۆشخانەی فێرکاری شاریقە لە ئیمارات کۆچی دوایکرد.