میسان / INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان ڕاگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 37 تۆمەتباریان دەستگیر کردوە کە 4 کەسیان بە تۆمەتی تیرۆرن.
نوسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیس لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە،تیایدا ھاتوە " یەکەیەکی راھێنراو لە پۆلیس و ھێزێکی فریاكەوتنی میسان 37 تۆمەتباریان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركردووە، لەوانە كوشتنی پێشوەختە و دزین و کاری تری نا یاسایی، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ٤ کەس لە گیراوان ، تۆمەتبارن بەکاری تیرۆرستی.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،هێزێکی ھاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری فەوجەکان و ھێزێکی تاکتیکی میسان و ھێزێکی سوات، توانیویانە دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا بگرن لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگاکە لە میانی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی کە لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی میسانەوە سەر پەرشتی دەکرا لە چوارچێوەی پلانی پێشوەختەی بۆ دارێژراو کە ئامانج لێی نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت بوو .
ھاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە "هەموو ڕێوشوێنکی یاسایی لە دژی تۆمەتباران دەگیرێتەبەر و رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەریاندا .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە