کەرکوک-INA-مھدی ئەلربحاوی
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای كەركوك گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی لەگەڵ دەستپێكردنی زریانی خۆڵ و شەپۆلی خۆڵبارین راگەیاند.
"نەبیل حەمدی بوشناق"بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک،لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، "تەندروستی کەرکوک سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەکانی راسپاردووە کە هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی حاڵەتە فریاگوزاریەکان بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڵبارینەوە بخەنەگەڕ،ئاماژە بەوەش دەکات کە پلانی وەزارەتی تەندروستی ئامادەکردنی چارەسەری پێویستە بۆ دابینکردنی ئۆکسجین .
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكرد، "تیمەكانی تەندروستی و ئەمبولانس لە شوێنە جیاجیاكانی پارێزگاكە بڵاودەكرێنەوە، جگە لە تەرخانكردنی ژمارەیەک وەک ھێڵی گەرمی بۆ ئەمبوڵانسی خێرا.
ئەو بەڕێوەبەرە داواش لەو هاوڵاتیانە دەكات كە بەدەست كێشەی درێژخایەنی هەناسە تەنگیەوە دەناڵێنن لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە تا ئەو خۆڵبارینە کۆتایی دێت .
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای كەركوك پلانێكی خۆپارێزی راگەیاند كە بریتییە لە بڵاوەپێكردنی یەکەکانیان لە سەرجەم گەڕەك و ناوچەكانی ناو پارێزگاكە بۆ بەرگرتن لە ھەر حاڵەتێكی نائاساییدا.
لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک هۆشداری دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کە لە ئەگەری چڕبوونەوەی خۆڵبارینەکە ئاگاداربن لە کەمبونەوەی مەودای بینین، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل کە پێویستە لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە لە شوێنی سەلامەت بوەستن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان، داواشی لە شۆفێرانکرد کە پابەندی ڕێنماییەکانبن کە لەلایەن هاتوچۆوە لە سەرانسەری شارەکەدا بڵاو دەکرێتەوە .
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە لە دوایین خۆڵبارین کە پارێزگاکەی گرتەوە ، زیاتر لە هەزار و 500 حاڵەتی ھەناسە تەنگی لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکرا.