بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی ،بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە ، سەبارەت بە دەرکردنی لیوا"تاریق ئیسماعیل ئەلربیعی" بەڕێوبەری گشتی ھاتووچۆ.
نوسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە کە بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی ، بەهرەمەندە لە پیشەیی بەرزی و نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ هاوڵاتیان ، هەروەها كارەكانی بە شێوەیەكی ئاسایی جێبەجێ دەكات".
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە،ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەركردنی هەواڵێكی ناڕاستە،داواشیکرد لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان ، رەچاوی وردی و دروستی بابەتەکان بکەن و بۆ پشت ڕاستکردنەوەیان لێدوان لە سەرچاوە فەرمییەكان وەربگرن.