بەغدا - INA - محمەد ئەلتالبی
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی لەبارەی خۆڵبارینە توندە چاوەڕوانکراوەکە ڕوونکردنەوە دەدات ، هاوکات ڕۆژی کۆتایی هاتنیشی ئاشکراکرد.
"عامر ئەلجابری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند،، بەپێی راپۆرتی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی،کە ئامادەیکردوە، عێراق رووبەرووی شەپۆلێکی تەندی خۆڵبارین و زیادبوونی تۆز و خۆڵ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،وڵات دەکەوێتە ژێرکاریگەری بەرزبوونەوەی هەوا کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە دێت.
ھەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەش و هەوا لە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەدا بە زیادبوونی خۆڵبارین گۆرانکاری بەخۆیەوە دەبینێت کە لە بەشەکانی ڕۆژئاواوە دەستپێدەکات و کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما و ئاستی بەرزبونەوەی خێرایی خۆڵبارینەکە لە ٣٠ بۆ ٤٠ کم لە کاتژمێرێکدا .
ڕوونیشی كردەوە، "ڕۆژی دووشەممە دۆخەكە سەختتر دەبێت، كە دەگاتە 50 كم لە كاتژمێرێكدا"، ئاماژەی بەوەشدا "كاریگەری لەسەر هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر و ناوچەکانی تری باكور دەبێت، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما لە 4 بۆ 5 پلە".
ئاماژهی بهوهشكرد، لە بهرهبهیانی ڕۆژی سێشهممه ئهم زریانه تۆزاوییه بهرهبهره نامێنێت.