هەولێر _INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعێری ناوداری عێراقی پڕسە نامەیەک ئاراستە دەکات؛
سەرۆکی هەرێم لە تویتێک دا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە؛ رایگەیاند بەغەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڵبەستڤانی گەورەی عێراق موزەفەر نەواب پێمان گەیشت کە ژیان و هەڵبەستەکانی خۆی بۆ بەرگری کردن لە ئازادی و ستەملێکراوەکان تەرخان کردووە؛ هەروەها وتی: لە دەستدانی نەواب لە دەستدانی دەنگێکی نیشتیمانی ومرۆڤایەتی رەسەنە بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی گەرم ئاڕاستەی مالبات و کەسوکاری و شاعیران و رۆشنبیرانی عێراق دەکەین لە یەزدانی مەزن داوا کارین بەبەر دلۆڤانی خۆی بخات و سبووریش بە هەموو لایێک بدات.