بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی كردەوە كە لەدەستدانی شاعیر "موزەفەر ئەلنەواب " خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ رێبازی شعر و ئەدەبیاتی عێراقی.
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە "زاملی" ڕایگەیاند" کە بەخەم و پەژارەی قووڵەوە ھاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە" موزەفەر ئەلنەواب " وە مردنی ئەو شاعیرە بەزیانێکی گەورە بۆ تەواوی ئەدەبیاتی عێراقی وەسف دەکات .
بەپێ ناوەرۆکی بەیاننامەکە "زاملی" ئاماژە بەوەدەکات کە "ئەلنواب " نەمرەو بە یەکێک لە کەسایەتی شیعرە نیشتمانییە گرنگەکان ناودەبات ، کە توانیویەتی بە بەرهەمێکی زۆری فیکری تەواوکەری ئەدەبیاتی عێراقی و عەرەبی بێت ، بە شعرەکانیشی ڕەخنەی لەڕژێمە نادادپەروەرەکان دەگرت.
"زاملی" داوایکرد , گرنگی بە دەسکەوتە ئەدەبییەکانی بدرێت، کتێب و کۆمەڵە شیعرەکانی جارێکی تر چاپ بکرێنەوە .
ھاوکات ھاوخەمی قووڵی خۆی دەربڕی و پرسەو سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی خانەوادەو دۆست و دڵسۆز و ئەدیبانیکرد.