بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " وەزیری دارایی رەتیکردەوە وەزارەتەکەی پەنا بۆ قەرزکردن ببات، هەروەها قەبارەی زیادەی فرۆشتنی نەوتی ئاشکراکرد.
"عەللاوی" لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کرد رایگەیاند " عێراق زیادەیەکی ھەیە لە جیاوازی فرۆشتنی نەوت کە بڕەکەی 20 ملیار دۆلارە"جەختی لەوە کردەوە کە "لە ژێر رۆشنایی زۆری دارایی ئێستا، بەدووری زانی وەزارەتەکەی پەنا بۆ قەرزکردن ببات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق دەستیکردووە بە هەستکردن بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕانی نرخی دۆلار"، ئاماژەی بەوەدا کە "بودجەی 2021 رووبەڕووی هەڵاوسانی ئابووری نەبوویەوە.
عەللاوی روونیكردەوە كە "یاسای ئاسایشی خۆراك ئامانجی چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخە لە بازاڕەكانی جیهان. ئاماژەی بەوەشدا: "وەزارەت پابەندە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بنەمای چەمکی دادوەر و دوور لە هەر فشارێک داوە.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو یاسایەی پەرلەمان پێشکەشی کردوە ، هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکە ،کە حکومەت پێشکەشی کردووە، جەختیکردەوە کە پلانی بەدیل هەیە لە ئەگەری تێپەرنەبوونی یاسای ئاسایشی خۆراک لە پەرلەمان.
ئاشکراشیکرد "گەمارۆی سیاسی له پشت پهسهندنهكردنی یاسای بودجهیهوهیه. ئاماژهی بهوهشدا كه "هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێكی رادەستی حكومەتی فیدراڵی نەكردووە، چ ئەو داھاتانەی پەیوەندی بە هەناردەكردنی نەوتەوە بێت یان دەروازەکان، هەروەها ئەو هەڵوێستەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم بە دەستووری و یاسایی ناوبرد.