بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، عێراق و ئیتالیا لەسەر میکانیزمی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانستی رێککەوتوون.
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە "له چوارچێوەی كۆبوونهوه و دیالۆگی نێوان نوێنهرانی دامهزراوه خوێندنی باڵا لە عێراق و زانكۆی بۆڵۆنیا لە ئیتاڵیا بۆ كاروباری پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكان بهڕێوه چوو، ههروهها رێککەوتن لەسەر داڕشتنی میکانیزمی هاوکاری لە نێوان زانکۆی بۆلۆنیا لە ئیتاڵیا و زانکۆکانی عێراق لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانستی لەسەر ئاستی پرۆفیسۆر و توێژەران" ھەر لە خوێندن، ڕاهێنانی توێژینەوە، بڵاوکردنەوە، چاودێری هاوبەش، و پێدانی زەمالەی ساڵانە بە خوێندکارانی عێراق لە زانکۆی بۆلۆنیا.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەو زانكۆیانەی بەشدارن لە پرۆگرامی ڕاهێنانەكان بریتین لە زانکۆکانی بەغدا، بەسرە، موسڵ، فوراتی ناوەڕاست بۆ تەكنیكی، سومەر، قاسم ئەلخزرا، بەسرا بۆ نەوت و غاز، واست، كەرخ و تەكنەلۆجیای باشوور، هەروەها نوێنەرایەتی بەشی پەیوەندییە کولتوورییەکان."
ھاوکات لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "د.نەبیل کازم عەبدولساحب" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا، لەگەڵ "ماریا کریستینا مێسا " هاوتا ئیتاڵییەکەی، لە 11/27/2021 رێککەوتنێکیان واژۆکرد سەبارەت بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ڕێگاکانی هاوکاری زانستی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی ناوبانگی ئەکادیمی لە ڕێگەی هاوبەشی نێودەوڵەتییەوە.