بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی بانکی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق ڕاگەیاند لەڕێگەی فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی پاک.
بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە"مستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانکی ناوەندی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بانکی ناوەندی و نوێنەرانی وەزارەتی دارایی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی کۆتایی ئەرکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزکردنەوەی پشتیوانی دارایی بۆ عێراق ،بۆ بەرنامەی چاکسازییەکانی کەرتی دارایی عێراق کە لە ڕۆژی هەینی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە عەممان بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تاوتوێی پێداچوونەوە بە بەرنامەی هاوکاری و پشتیوانییەکانی بانکی جیهانی کرا بۆ بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی بە مەبەستی چاکسازی لە کەرتی دارایی و بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لە گەشەپێدانی دارایی و ئابووریدا.
ھەروەک تیشک خرایە سەر میتۆدی چاکسازی بانکەکانی حکومەت و توانای بنیاتنان و پشتگیریکردنی سیستەمی پارەدان و خزمەتگوزاری دارایی دیجیتاڵ و ژێرخانی دارایی و ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوە و سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ئاماژهی بهوهش دراوە ،کە رێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هاوكاریی هاوبەش لە نێوان کەرتەکانی دارایی کە لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە ،هەروەها جەخت لەسەر گرنگی دارای لە پێدانی پارەی سەوز بەرامبەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا كرایەوە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "بانكی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەربڕی ،لە دروستکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی ھەوڵی دروست بۆ وزەی پاک ، جەختیش لە "گرنگی دەستپێشخەری بانکی ناوەندی کردەوە لە عێراق لە پشتیوانیکردنی دارایی بۆ سیستەمی وزەی خۆر بە بڕی یەک ترلیۆن دینار".