هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆریست دەستگیردەکات و دەست بەسەر چەندین جۆری بۆم و چەک لە نەینەوا دادەگەێت

ئەمنی
  • 20-05-2022, 17:55
  • +A -A

    [spoiler][/spoiler]بەغداد-INA 
    ئەمڕۆ هەینی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست و دەستبەسەرداگرتنی تەقەمەنی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە کردووە کە " لە ئۆپەراسیۆنێکدا  بە ئامانجی بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و دەستگەیشتن بە پاشماوەی چەک و تەقەمەنیەکانیان ، و بە گوێرەی زانیاری وردی هەواڵگری فیرقەکانی 10 و 16 و 15 و بە پاڵپشتی هێزێک لە فەرماندەیی زەمینی لە لیواکانی پیادەی (21,38,71,73,38) توانیان  سێ تیرۆریست کە دوانیان لە ناوچەیەکی نزیک  لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی فەلوجە-رەمەدی لە ئەنبار دەستگیربکات، بەڵام یەکێک لەتیرۆریستەکان لەکاتی ھەڵمەتەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار بووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە"
    ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە کە"سێیه‌م تیرۆریست له‌ ناوچه‌ی بادوش له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراوه‌، کە بەرپرسی کۆکردنەوەی زانیاری بووە دەربارەی هێزە ئەمنییەکان بۆ رێکخراوی تیرۆرستیەکان ، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی مادەی چوارەمی تیرۆر داواکراون."
     لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھێزە ھاوبەشەکە لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای نەینەوا دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە، لەوانە:
     80 دەمانچەی جۆری 155 
     ٦١ بۆمبی جیاواز 
     38 گوللە هاوەن
     8 لەتەقەنێرە کۆنترۆکراوەکان
     7 مووشەکی دۆزەخی
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیرۆریستان ڕادەستی لایەنی دادوەری کراوەن بۆ رووبەرووکردنەوەیان بەرمبەر بە یاسا ، سەپاندنی یاسا بەسەریاندا.