بەغدا – ا ه ع ئارام شێخ محەمەد ئەندامی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی رونكردنەوەی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆن بۆ دەنگدەران و ئاگاداربونیان لە وردەكاری هەوڵی كادرانی كۆمسیۆن بۆ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ لە پرۆسەی هەڵبژاردندا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئارام شێخ محەمەد ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی بەسەركردەوە لەگەڵ دەستەبەركردنی سەرجەم پێداویستیەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن كە بریارە لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت، ئەوەش لە میانی سەردانێكی وەفدێكی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بارەگای سەرەكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان. لای خۆیەوە ئارام شێخ محەمەد رۆشنایی خستە سەر گرنگی رونكردنەوەی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆن بۆ دەنگدەران بەسەرجەم پێكهاتەكانیی كۆمەڵگەوە و ئاگادراكردنیان لە وردەكاری هەوڵی كادیرانی كۆمسیۆن و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای نوێ لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، لەگەڵ گرنگی ئاگاداربوونی دەنگدەری عێراقی لەو میكانیزمەی بنكەكانی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەیگرنەبەر.