بەغداد/INA
دەستەی ئەمینداریەتی تۆڕی میدیایی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ھاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی "موزەفەر ئەلنەواب " دەربڕی.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ماتەمینی خۆی بۆ کۆچی شاعیری گەورەی عێراقی "موزەفەر ئەلنەواب" دەردەبڕێت کە ئەمڕۆ لە ئیمارات کۆچی دوایی کرد
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەنجومەن سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو و رۆشنبیران دەکات، داوا لە خودای باڵادەست دەکات جێگای بەھەشت بێت ، هەروەها سەبڕو دڵناوایی بە خێزان و خۆشەویستانی ببەخشێت.
شایانی باسە ئەمڕۆ هەینی، شاعیری گەورە "موزەفەر ئەلنەواب " لە نەخۆشخانەی فێرکاری شاریقە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆچی دوایی کرد.