بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان, ڕایگەیاند : شاعیر "موزەفەر ئەلنەواب " وانەیەکی گەورەی لەبوێری سیاسی و ئەدەبی پێشکەشکردوە ، لەگەڵ ڕۆیشتنی دیمەنی ئەدەبی هێمایەکی جوانی لەدەست دا.
حەلبوسی لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە: "ماتەمینی خۆمان رادەگەینین بە کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی"موزەفەر ئەلنەواب" کە گۆڕەپانی ئەدەبی و شیعر سیمبولێکی گەورەی لەدەستدا،کە نمونەی خەباتکارێکی دڵسۆز و خۆشەویست و بەھەڵوێست لە سەر بە پرسەکانی نیشتمان و نەتەوەکەی .
حەلبوسی لە بەیاننامەکەدا ئاماژهی بهوهشكردوە " موزەفەر ئەلنواب" وانەیەكی گەورەی لە بوێری سیاسی و ئەدەبی پێشكەش كرد، دیمەنی شیعری عێراقی و عەرەبی دەوڵەمەند كرد ، هەروەها ناوی عێراقیان لە دەربەدەرید هەڵگرت بەدرێژایی ئەو ساڵانە بەهۆی نادادپەروەرییەوە لەتاراوگەدا ژیاوە.
حەلبوسی بۆ رۆحی شاعێری کۆچکردوو پرسەو ھاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەس و کارو وخۆشەویستان و هەموو نووسەران و شاعیران دەربڕی و داوای سەبر و دڵنەوایکرد بۆ ئەم کۆستە گەورە .
جێگای باسە ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی رۆشنبیری ،کۆچی دوایی شاعیری گەورە "موزەفەر ئەلنەواب" لە ئیمارات راگەیاند.
"عارف ئەلساعدی" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری رۆشنبیری بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA )ی راگەیاند: "ئەلنواب" لە نەخۆشخانەی شاریقەی فێرکاری لە ئیمارات گیانیان لەدەست داوە".