بەغداد/INA
ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە گواستنەوەی تەرمی شاعیر" موزەفەر ئەلنەوابی" لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتییەوە بۆ نیشتمان.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانەوە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیرانی عێراق ،فەرمانی گواستنەوەی تەرمی شاعیری گەورەی عێراقی "موزەفەر ئەلنەواب " بە فڕۆكەی سەرۆكایەتی بۆ نیشتمان دەرکرد .