چاکسازی نەوجەوانان دیارترین دۆسیەکانی سزادراوان دیاری دەکات و ئاماژە بەنیگەرانی بابەتێک دەکات

ناوخۆ
  • 20-05-2022, 16:37
  • +A -A

    بەغداد- INA-ئامینە سەلامی
    ئەمڕۆ هەینی، بەشی چاکسازی نەوجەوانان لە وەزارەتی داد, دیارترین حاڵەتی زیندانیانی نەوجەوانانی دەستنیشان کرد، هۆشداریدا لە بەرزی رێژەی ڕاگیراوان لە ماددەهۆشبەرەکان، ھاوکات میکانیزمێکی بۆ چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند.
     "كامل ئەمین هاشم" بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی راگەیاند: "زۆربەی دۆسیەكانی نەوجەوانانەی كە سزا دراون تاوانی تیرۆرن، دواتریش دۆسیەی كوشتن بەپێی مادەكانی (405 و 406 و 410)پاشان دۆسیەی ئەخلاقی و لەشفرۆشی  و پاشتر دزی بەپێی مادەکانی ( 439، 445، 444، 446، 440 )،جگە لە دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان"، ئاماژە بەوە دەکات کە رێژەی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە بەرزبوونەوەدایە.
    ھەروەک راشیگەیاند کە ئەو نەوجەوانانەی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا سزا دراون ژمارەیان 25  نەوجوان بوو، بەڵام ئێستا ژمارەکە بووەتە 77  نەوجەوان و ئەمەش بازدانێکی گەورەیە و هەفتانەش ژمارەکە لە زیادبووندایە ".
     ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە بە دۆسیەی تیرۆر سزا دراون زیاتر لە 50%. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو جۆر لەو سزادراوانە ھەن، کە بە تاوانی تیرۆر سزا دراون: یەکەمیان پەیوەندی بە باندە تیرۆریستەکانەوە هەبێت، دووەمیان بەشداربووە لە کردە تیرۆریستییەکان.
    ئەمانەش ھەمووی بەپێی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2005 تیرۆر سزا دراون."
     سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوەی خێڵەکان، "هاشم " ڕایگەیاند کە "ئەوانەی تۆمەتبارن بە کوشتن لە ئەنجامی تۆڵەسەندنەوەی خێڵەکان زیاترن لە 10%، ووتیشی "ئەمانە بەپێی مادەکانی 405 و 406 و 410 سزا دراون".
     سەبارەت بە گومانلێکراوانی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاندووە کە "زۆربەی سزادراوەکان یان تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر یان بازرگانی ، ئاشکرایکرد "بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانی سزادراو لە ناوەندە تەندروستییەکان خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت، و زۆربەیان لەگەڵ بارودۆخی ناو زیندانەکاندا دەگونجێندرێن، چونکە ئەوان، تەمەنیان کەمە و لەگەڵ سەپاندنی ڕێکاری  توند و چاودێریکردنی بەردەوامیان.
    ئەو بەڕێوەبەڕە ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمانە لە ماوەی مانەوەیان لە  چاکسازییەکان وەڵامی چارەسەر دەدەنەوە و چاک دەبنەوە"، ئاماژەی بەوەدا کە "دوای تەواوبوونی سزاکانیان و ئازادبوونیان لە زیندان، ڕەوانەی بەشی ڕاهێنانی وەزارەتی کار و کۆمەڵایەتی دەکرێن ، بۆ مەبەستی چوونە  ناو خولی چاکسازی و ڕاهێنانی بازرگانی، لە کاتێکدا ئێمە بەردەوامدەبین لە بەدواداچوونیان بۆ ماوەیەک ، کە لە ٣ مانگ کەمتر نەبێت.
     جەختیشی كردەوە كە "هەندێك رێكخراوی نێودەوڵەتی و رێكخراوە ناحكومییە بیانییەكان پشتیوانی ئەو كەسانە دەكەن و هاوكاری یان پرۆژەی سادەیان بۆ دابین دەكەن.
    ھاوکات بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی داد،  داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگاكان دەكات بۆ گەڕان بەدوای هەلی كاردا بۆیان، چونكە پارێزگاكان بەرپرسیارن لەو دۆسیە.