کەرکوک -INA- مھدی ڕەبەوی
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك رایگەیاند، ئەو نەخۆشەی تای خوێنبەربوونی هەبووە چاكبووەتەوە.
"نەبیل حەمدی بوشناق " بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند: "ئەو نەخۆشەی كە تای خوێنبەربوونی هەبووە لە پارێزگای كەركوك بە تەواوی چاكبووەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا پارێزگاکە دوورە لە هەر جۆرە تووشبوونێک بەو نەخۆشییەی کە پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد".