بەغداد/INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی عێراقی له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عه‌ره‌بی راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیدا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی عەرەبی، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، لە میانی بەشداریكردنی لە كارەكانی بيست و حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی عەرەبی کە لە شانشینی مەغریب - لە ڕەبات بەڕێوەچوو، توانی ئەندامێتی عێراق لە ئەنجومەنی جێبەجێکردن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ درێژ بکاتەوە.
ده‌سه‌ڵاته‌كه دووپاتی كرده‌وه كه "له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك دانوستان و لێكتێگه‌یشتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی ،كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عه‌ره‌بی ده‌نگیدا به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی عێراق لە ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، هەروەها درێژکردنەوەی کاری لیژنە تەکنیکیەکانی ڕێکخراوەکە، کە (لیژنەی گواستنەوەی ئاسمانی، لیژنەی سەلامەتی ئاسمانی، لیژنەی ئاسایشی فڕۆکەوانی، لیژنەی گەشتیاری ئاسمانی، و لیژنەی ژینگە) لەخۆدەگرێت.