ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران :بڕیاڕی بونیادنانەوەی شاری دێرینی ئور چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

ناوخۆ
  • 20-05-2022, 15:36
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ هەینی ، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران،رێنمایی حكومەتی بۆ تەرخانكردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ گەشەپێدانی شاری دێرینی "ئور" راگەیاند.
     "حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند:"لیژنەی پەیوەندیدار بە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ، بە سەرۆکایەتی "حەمید ئەلغەزی" ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە لەکۆبوونەوەکانی،بەئامانجی بونیادنان و گەشەپێدانی شاری دێرینی "ئور".
    ئاماژەی بەوەشدا کە لە دواین کۆبوونەوەدا  بڕیاڕی  تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دیناری لە سندوقی پارێزگاری ذیقار دراوە بۆ  بنیاتنانی ژێرخانی شارە گەشتیارییەکەی تەنیشت شاری دێرینی ئور.
     "مەجید " دووپاتیشیكردەوە كە "هەموو رێوشوێنێك گیراونەتەبەر  بۆ گەشەپێدانی شاری دێرینی "ئور" ھەروەھا گرێبەستێك بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كراوە"،
    جەختیشی كردەوە كە "كۆمپانیاكە دەستی بە كاركردن كردووە  بە بونیادنانەوەی شارە گەشتیارییەكە وەك ئامادەكارییەك بۆباقی کارەکانی ناو پڕۆژەکە .