بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی ،بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی، کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی ناوەڕاستی بەغدا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرێک کۆنتڕۆڵ بکەن کە لەناو کۆگایەکدا بۆ مۆبیلیاتی کۆن لەسەربانی باڵەخانەیەکی وێرانبوو لە ناوچەی کەڕادە نزیک کۆمەڵگەی ئەلمەشن لە بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەڕێوەبەرایەتییەکە بەبەکارھێنانی پلیکانە بۆ باڵەخانە بەرزەکان تا خێراکردنی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و نەهێشتنی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بۆ نهۆمەکانی بیناکە و باڵەخانە بازرگانییەکانی تەنیشت شوێنی ڕووداوەکە.
ھاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکە کۆتایی بە ئاگرەکە هێناوە ،بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی و سنووردارکردنی زیانە ماددییەکان، "هۆکاری ڕووداوەکەشی بۆ ئەنجامی کەمتەرخەمی لە ڕووی سەلامەتی و هەڵگرتنی دروستەوە گەڕاندەوە .