لە دەروازەی پارێزگای بەغدا دەست بەسەر 7 بارهەڵگردا گیرا

ناوخۆ
  • 20-05-2022, 14:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ هەینی ، لەدەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا، دەستبەسەرداگرتنی 7 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر،لەلایەن دەستەی گشتی گومرگ راگەیاندرا.
     لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە "بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەستیان بەسەر (7) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی پارێزگای بەغدا، هەروەها  ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو بارهەڵگرانە بەهۆی سەرپێچیكردن لە هاوردەكردن دەستیان بەسەردا گیراوە ، کە پێچەوانەی مەرج و کۆنتڕۆڵەکان بوە  لە ھەڵگرتنی کەل و پەرل کە چوار بارهەڵگر (پارچەو کەل و پەلی کارگە) و دوو بارهەڵگر (مۆلیدە کارەباییەکان)  و یەک بارهەڵگر (سیرامیک )
    بەڕێوەبەرایەتیەکە جەختی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کردۆتەوە لە دژی پێشێلکارییەکان بەپێی یاسای  گومرگی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤، وەک هەموارکراو."