هاتوچۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی سەرۆک وەزیران بۆ چالاککردنی ترافیک لایتەکان پشتڕاست دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 20-05-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغدا - INA  - محمد ئەلتاڵبی
     ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ،جێبەجێکردنی ڕێنمایەکی"مستەفا کازمی"سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چالاککردنی ترافیک لایتەکان پشتڕاستکردەوە.
     بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی، لیوا" تاریق ئیسماعیل" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "سەرۆک وەزیران رێمنایەکی بە ئاڕاستەی چالاککردنی ترافیکەکانی هاتووچۆ دەرکردووە، کە رێنماییەکە کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بڕیارە ئامانج لێی جوانکردن و  بڵاوکردنەوە و کولتوری هاتوچۆیە.
     تاریق ئاماژەی بەوەدا كە "ئەوەی لەلایەن هەندێك كەناڵەوە سەبارەت بە جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە چالاككردنی ترافیکی هاتوچۆ بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستی و مەبەست لێی تێكەڵكردنی بابەتەکەیە بەجۆرێکی تر .
    ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ، دوێنێ پێنجشەممە ،ژمارەی قوربانیانی لە ئەنجامی رووداوی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵی 2021 راگەیاند.
     لیوا"تاریق ئیسماعیل" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە ووتیشی:  لە ساڵی 2021دا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە ئەنجامی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە بەرێوەبەراتیەکە تۆماركراوە، ھەر بۆیە پەنامان بردە بەر بەكارهێنانی پشتێنەی سەلامەتی، بەو پێیەی زیانەكان بەو هۆیەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆوە كەمدەكاتەوە بە ڕێژەی لەسەدا 60.
    ئاماژەی بەوەدا کە رێکارەتوندە ئەمنیەکان   ھاولاتیان ناچار بە بەکارهێنانی پشتێنەی سەلامەتی دەکات.