میسان / INA
ئەمرۆ ھەینی ، فەرماندەیی پۆلیسی میسان دەستگیرکردنی 17 قاچاخچی و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری لە میسان ڕاگەیاند.
لیوا "ناسر لەتیف ئەلئەسەدی" فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ەوە گەیشتوە،ڕایگەیاندوە "بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکان و کەمکردنەوەی بڵاوبونەوەیان، یەکەیەک لەھێزەکانی رووبەرووبونەوەی ماددەی ھۆشبەرەکان ، لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان ، لە ئۆپراسیۆنێکدا ،هەڵیان کوتایە سەر چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگای میسان .
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە "ئۆپەراسیۆنەكەدا (17) تۆمەتبار دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان و بانگەشەكردن بۆ بەکارھێنانی ماددەی هۆشبەر ، ھەروەک داواكراون بەپێی مادەكانی (28 و 32) لە یاسای سزادان، ھەڵمەتەکە بە پشت بەستن بوە بە هەوڵی دەزگای هەواڵگری و هاوكاری هاووڵاتیان کە لەرێگای پەیوەندیکردن بە ژمارەی بێبەرامبەر (178).
ھەر لەراگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان دەگیرێتەبەر.