بەغداد/INA
ئهمڕۆ ههینی دهستهی كهشناسی عێراقی ،دۆخی كهش وههوای رۆژانی داهاتووی راگهیاند، کە پێشبینی خۆڵبارین و نزمبونەوەی پلهكانی گهرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە دەکات "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە، لە هەندێک شوێن لە سەرتاسەری وڵاتدا خۆڵاوی دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی یەكشەممە ، بەبەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەئاراستەی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، دەست پێدەکات ،کە كەشوهەوای ناوچەکانی باشوور خۆڵبارین دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لەسەرتاسەری وڵات".
ھەر لەراگەیەندراوەکەدا ،ئاماژەی بەوەدەکات کە "کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە تەواو خۆڵبارینە کە سەرتاسەری وڵاتدا دەگرێتەوە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرماش بەبەراوەرد لەگەڵ رۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزێت، هەروەک هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور ڕوونادات".
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەشوهەوا بۆ رۆژی سێشەممەش، رێژەی خۆڵبارین لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزێت، هەروەها پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا لەگەڵی دادەبەزن".
لە خوارەوە خشتەی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما سبەی شەممە و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتە روو:-